رێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو ھەنگاو بڵاویکردەوە، سزای لە سێدارەدانی بەندکراوێکی خەڵکی شاری ڕوانسەری سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی فەرھاد ئاقایی، تەمەن ٣٢ ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری کرماشان جێبەجێ کرا. ئەو بەندکراوە پێشتر بە تاوانی کوشتنی بەئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرابوو.

ھاوکات تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان رایگەیاندوە، سزای لە سێدارەدان بەسەر ٩ کەسدا لە بەندینخانەی قزلحەساری کەرەج جێبەجێکرا، ناسنامەی سێ کەسیان بەناوەکانی"حسێن ھەواسی و رەسوڵ تەیموری خەڵکی لوڕستان و بەھمەن فەتحوڵازادە" ئاشکرا کراوە.

راشیگەیاندوە، ئەو بەندکراوانە پێشتر بە تۆمەتی ماددەی ھۆشبەر و کوشتنی بە ئەنقەست سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە.