ژمارەی کوژراوانی غەززە بۆ١٠ ھەزار و ١٦٥ کەس بەرزبووەوە
٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
ئەشرەف قودرە، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین رایگەیاند، لە ئاکامی بەردەوامی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بۆ ١٠ ھەزار و ١٦٥ کوژراو بەرزبووەتەوە کە لەو ژمارەیە، چوار ھەزار و ١٠٤یان منداڵن و زیاتر لە دوو ھەزار و ٢٥٠ کوژراویشیان ژنن.
ئەوەشی خستەڕوو، ژمارەی برینداران لە غەززە گەیشتووەتە زیاتر لە ٢٧ ھەزار بریندار و دوو ھەزار و ٦٦٠ کەسیش بێسەروشوێنن، کە نزیکەی ھەزار و ٢٥٠یان منداڵن.
لای خۆیەوە، ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھاوکاریکردنی پەنابەرانی فەڵەستین ئاماژەی بەوەکردووە، بەھۆی ھێرشەکانی ئیسرائیلەوە تائێستا ٨٨ کارمەندیان لە غەززە کوژراو، وتیشی بەھۆی بەردەوامی بۆردومانەکانەوە لە ٧٠% دانیشتوانی غەززە ئاوارەبوون و لە رەوشێکی مرۆیی خراپدا دەژین.