بەھۆی بۆردومانی ئیسرائیلەوە فڕۆکەخانەی حەلەب لەکارکەوت
کوردسات نیوز
١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
ئاژانسی سانای سەر بە حکومەتی سوریا بڵاویکردەوە، سەعات ١١:٣٥ خولەکی شەوی شەممە، ئیسرائیل لە رێگەی ئاسمانییەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەلەبی بۆردوومان کرد و بەھۆیەوە زیانی ماددی زۆر بە فڕۆکەخانەکە گەیشتووە و لەکارکەوتووە.
ھاوکات سوپای ئیسرائیل لەبارەی ھێرشەکەوە بڵاویکردەوە، دوو مووشەک لە سوریاوە بە ئاڕاستەی بەرزاییەکانی جۆلان ھەڵدراون و لە ناوچەیەکی کراوە کەوتوونەتە خوارەوە، دواتریش لە وەڵامی ئەو ھێرشەدا، سەرچاوەی ھەڵدانی مووشەکەکانیان لە سوریا کردووەتە ئامانج.