لە زاخۆ پۆلیسێک لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکدا بریندار دەبێت
کوردسات نیوز
١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
ئەحمەد رەمەزان وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، شەوی رابردوو لەکاتی ئەرکی رەسمیدا و لە ھەوڵی دەستگیرکردنی تۆماتبارێکدا یەکێک لە کارمەندەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی قەزاکە بەناوی ئێداق زوھێر بە چەقۆ برینداربوو.
راشیگەیاند، دەستبەجێ ئەو کارمەندەی پۆلیس رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەتن کرا و چارەسەری پێویستی بۆ کرا، لە ئێستاشدا دۆخی تەندروستی جێگیرە.
وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، تۆمەتبارەکە لەلایەن ھێزەکانیانەوە دەستگیرکرا و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.



