لە سوریا بەھۆی ئاھەنگگێڕان بەبۆنەی سەرکەوتنی ئەردۆغان چەند کەسێک بوونە قوربانی
لاڤە
٢٩ی ئایاری ٢٠٢٣
سەرچاوەکانی ھەواڵ بڵاویانکردووەتەوە، لە چەند ناوچەیەک لە باکوری سوریا کە لەژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆنی سوریادان، ئاھەنگ بەبۆنەی سەرکەوتنی "ئەردۆغان"ەوە گێڕاوە و تەقەی ھەڕەمەکی لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە کراوە، بەوھۆیەوە کەسێک کوژراوە و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش چەندین ڤیدیۆ بڵاوکراونەتەوە کە لە سەربانی ماڵەکان تەقە دەکرێت، ھەروەھا وێنەی چەندین کەسیش دانراوە کە بەھۆی تەقەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.