رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند، لە گەڕانەکانیان لە ھەردوو پارێزگای ئۆردو و ریزە، کە لە باکووری تورکیاوە دەکەونە سەر دەریای ناوەڕاست، لە یەکێکیان غازی سروشتی و لەوەی تریان نەوت دەدۆزنەوە و بەمنزیکانە مژدەی دۆزینەوەی نەوت رادەگەیەنن.

وتیشی، لە ئەگەری دۆزینەوەی یەدەگێکی گەورەی غاز و نەوت لەو دوو پارێزگایە، ئەوا گەڕانەکانیان زیاد دەکەن، ھەروەھا وتی، رەنگە لە کێڵگەی سەقاری، دۆزینەویە ٧١١ ملیار پێ سێجا غازی سروشتیی رابگەیەنن.