ئاندرێ یەرماک، بەرێوەبەری نووسینگەی سەرۆکایەتی ئۆکراین لە پایامێکیدا لە ھەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاماژەی بەوە کرد، ئاڵوگۆڕی دیل لە نێوان ئۆکراین و رووسیا کراوە و . ١٠٦ سەربازی ئۆکراینی کە ھەشتیان ئەفسەرن، ئازادکراون.

نووسینگەی سەرۆکایەتی ئۆکراین ئەوەشی خستوەتە روو، ئەو سەربازانەی گەڕێنراونەتەوە بۆ ئۆکراین بە گشتی ئەوانەن کە لە بەرەی باخموت لە ئەرکدابوون.

وتیشی زۆربەی ئەوانەی ئازادکراون وەکو ونبوو قبوڵکرابوون. کەسوکاری ئەو کەسانە بە دۆخێکی زۆر خراپدا تێپەڕیبوون.