ھەفتەی داھاتوو وەزیری بازرگانی چین سەردانی ئەمریکا دەکات
لاڤە
١٩ی ئایاری ٢٠٢٣
لیو بینجیوی وتەبێژی باڵیۆزخانەی چین لە واشنتۆن رایگەیاند، ھەفتەی داھاتوو، وانگ وینتاو وەزیری بازرگانی چین سەردانی واشنتۆن دەکات و لەگەڵ وەزیری بازرگانی ئەمریکا و لێپرسراوانی دیکەی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
ئەو سەردانەی وەزیری بازرگانی چین لەکاتێکدایە کە پەیوەندییەکانی پەکین و واشنتۆن ئاڵۆزە و بابەتی بازرگانی بووەتە خاڵی ناکۆکی نێوانیان.
وتەبێژی باڵیۆزخانەی چین لە واشنتۆن وتیشی، بەھۆی رێکارە تاک لایەنەکانی ئەمریکاوە، پەیوەندییە بازرگانییەکانی ئەمریکا و چین زیانی بەرکەوتووە.
جەختیشی کردەوە لەوەی، چین وەک ھەمیشە دەیەوێت کراوە و ھەماھەنگ بێت لەبەردەم ھاوبەشییە نێودەوڵەتییەکان.