رێککەوتنی گەنم لەنێوان ئۆکراین و روسیا کۆتایی پێدێت
کوردسات نیوز
١٧ی ئایاری ٢٠٢٣
ئاژانسی تاسی روسی لە زاری سەرچاوەیەکەوە لە ئەنقەرە بڵاویکردەوە، بەمنزیکانە ڤلادیمیر پۆتین سەرۆکی روسیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا تاوتوێی درێژکردنەوەی رێککەوتنی گەنم دەکەن.
بەندەرەکانی ئۆکراین لەسەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە لەلایەن روسیاوە دەستیانبەسەردا گیراوە، بەڵام بەپێی رێککەوتنی روسیا و ئۆکراین و تورکیا بە چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکان رێگا بە ھەناردەکردنی گەنمی ئۆکراین بۆ بازاڕەکانی جیھان دەدرێت.
روسیا ھۆشداری داوە لە ١٨ی ئایار لە رێککەوتنەکە دەکشێتەوە ئەگەر داواکارییەکانی بۆ لابردنی رێگرییەکانی بەردەم ھەناردەی گەنم و پەینی روسیی لانەبرێن.