بەرپرسێکی باڵای بەریتانیا دەستیلەکارکێشایەوە
کوردسات نیوز
٢١ی نیسانی ٢٠٢٣
دۆمنیک راب، جێگری سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دوای تۆمەتبارکردنی بە بەکارھێنانی وشەی نەشیاو بەرامبەر بە کارمەندەکانی، لە نامەیەکدا دەستلەکارکێشانەوەی ئاڕاستەی سەرۆک وەزیران کرد.
لە نامەکەدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ئەو لەکاتی تۆمەتبارکردنی، داوای لێکۆڵینەوەی کردووە و رایگەیاندووە، ئەگەر تۆمەتەکەی لەسەر ساغبووەوە، ئەوا دەستلەکاردەکێشتەوە، بۆیە ئێستا پێویستە ئەو کارە بکات و دەستلەکاربکێشێتەو.
ماوەی سێ مانگە حکومەتی بەریتانیا لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە دەکات و لە کۆتاییدا ئەو تۆمەتە بەسەر جێگیری سەرۆک وەزیراندا سەپێنرا.
ئەمە دەبێتە سێیەمین وەزیر کە لە کابینەکەی ریشی سوناک بە ناچاری دەستیان لەکارکێشاوەتەوە، پێشتریش گاچین ویلیامسن کە وەزیری پەروەردە بوو بە تۆمەتی سوکایەتی پێکردن بەناچاری دەستیلەکارکێشایەوە و دوای ئەوەیش نەدیم زەھاوی بە تۆمەتی خۆدزینەوە لە باج دەستلەکارکێشایەوە.