ئاژانسی ئەسیۆشەیتد پرێسی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئەمریکا لە چوارچێوەی ھاوکارییە سەربازییەکانی بۆ ئۆکراین لە جەنگ بەرامبەر روسیا بە سیستمی پاتریۆت ئۆکراین پڕچەک دەکات و بەمنزیکانە ناردنی یەکەمین کاروانی ئەو سیستمە بەرگرییە بۆ کیێڤ رادەگەیەنێت، بەڵام تائێستا وادەی ناردنی ئەو سیستمە ئاشکرانەکراوە، چونکە سوپای ئەمریکا ھیچ راھێنانێکی لەسەر چۆنێتی بەکارھێنانی ئەو سیستمە بە ھێزە ئەمنییەکانی ئۆکراین نەکردووە و رەنگە لە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ئەڵمانیا راھێنانەکان دەستپێبکات، کە چەند ھەفتەیەکی پێویستە.