عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە میانی سەردانەکەیدا بۆ بەغدادی پایتەخت، چەند لێدوانێکی گرنگی سەبارەت بە پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان تاران و بەغداد دوای کۆتایهاتنی جەنگ رایگەیاند، و ئاشکرای کرد کە سەردانەکەی لە ژێر بارودۆخێکی یەکجار تایبەتدا دێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم سەردانە، یەکەم گەشتی دەرەوەی ئەوە دوای کۆتایهاتنی جەنگ، و ئامانجی یەکەمی پێشکەشکردنی سوپاس و پێزانینی باڵای تارانە بۆ حکومەت و گەلی عیراق لەبەرانبەر هەڵوێستەکان پێشووتردا.
جەختیشی کردەوە کە وڵاتەکەی پێداگرە لەسەر بەردەوامبوونی هاوکارییەکان لەگەڵ حکومەتی نوێی عیراق لە سەرجەم کایە و کەرتە جیاوازەکاندا.
عراقچی رایگەیاند کە لەگەڵ فوئاد حوسێنی هاوتای عیراقی، گفتوگۆیەکی باشی سەبارەت بە پەیوەندییە ستراتیژییەکان ئەنجامداوە و هاوتایەکەی لە تەواوی وردەکارییەکانی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان ئێران و ئەمریکا ئاگادار کردووەتەوە. سەبارەت بە رەوشی ناوچەکەش وتی: دوای لادانی بەربەستەکان، بارودۆخی گەروی هورمز دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆی.
لە تەوەرێکی تری تایبەت و گرنگدا، وەزیری دەرەوەی ئێران پەردەی لەسەر رێکار و رێکخستنە هاتووەکان لادا و رایگەیاند هەماهەنگی دەکەین بۆ داڕشتنی میکانیزمی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی بەخاکسپاردن و شێواندنی تەرمی عەلی خامنەیی لە مەزارگە پیرۆزەکانی عیراقدا.