روسیا تەنھا لە حاڵەتی وەڵامدانەوەدا چەکی ئەتۆم بەکاردەھێنێت
کوردسات نیوز
١٩ی ئابی ٢٠٢٢
(ئیڤان نیچایڤ) وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا دەنگۆکانی بەکارھێنانی چەکی ئەتۆم لەلایەن وڵاتەکەیەوە رەتکردەوە و رایگەیاند، مۆسکۆ پێویستی بە بەکارھێنانی چەکی ئەتۆم نیە و تەنھا لەکاتی وەڵامدانەوە و حاڵەتە لەناکاوەکان پەنای بۆ دەبات.
لەبەردەوامی رێوشوێنە ستراتیژییەکان بۆ بەرپەرچدانەوە، وەزارەتی بەرگری روسیا بڕیاریدا سێ فڕۆکەی جەنگی تەیارکراو بە موشەکی سەروو دەنگ، لە فڕۆکەخانەی شاری کالینینگراد جێگیر بکات.