کچەکەی دیک چینی لە ھەڵبژاردنی ناوخۆیی کۆمارییەکان شکستیھێنا
کوردسات نیوز
١٧ی ئابی ٢٠٢٢
(لیز چینی) ئەندامی کۆمارییەکان و نەیاری سەرسەختی دۆناڵد ترەمپ لە ھەڵبژاردنی ناوخۆیی حزبەکەی لە ویلایەتی (وایۆمینگ) لەبەرامبەر (ھارییت ھاگمان)ی رکابەری کە لەلایەن ترامپەوە پشتیوانی دەکرا شکستیھێنا.
لەدوای شکستەکەشی (لیز چینی) ھێرشی توندیکردە سەر دۆناڵد ترەمپ و رایگەیاند، ھەموو ھەوڵێکدەدات جارێکی دیکە ئەو کەسانە نەگەڕێنەوە کۆشکی سپی کە ھەوڵی لەناوبردنی ئەمریکا و دیموکراسیەکەیاندا.
ھەڵبژاردنی ناوخۆیی کۆمارییەکان ھەنگاوێکە بۆ بوون بە کاندیدی حزبەکە لە ھەڵبژاردنی نوێکردنەوەی نیوەی کۆنگرێس کە بڕیارە مانگی ١١ی داھاتوو بەڕێوەبچێت.