ئەمریکا موشەکێکی کیشوەربڕی تاقی کردەوە
١٦ی ئابی ٢٠٢٢
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سوپای ئەمریکا، دوای دواخستنی تاقکردنەوەکەی بەھۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکان لەگەڵ چین و مانۆڕی چین لە نزیک تایوان دواخراوە، توانیویانە موشەکەی بالیستی کیشوەربڕ (میونتمان-٣) لە رێوڕسمێکی سەربازیی گەورەدا تاقی بکەنەوە کە توانایەکی زۆر وردی ھەیە لە پێکانی ئەو ئامانجانەی بۆی دیاری دەکرێن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تاقیکردنەوەی ئەو مووشەکە کیشوەربڕە ئامادەیی ھێزی ئەتۆمی توانی بەرگری و روبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان لەلایەن ئەمریکاوە کەمبکاتەوە.