ئیدارەی خۆسەری ھەرێمی فورات لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاشکرای کردوە، "تا ئێستا کانتۆنی کۆبانێ لەلایەن فڕۆکەی بێفرۆکەوانی تورکیاوە بۆردومان دەکرێت".

بەو ھۆیەشەوە ژمارەیەکی زۆر لە ھاوڵاتیانی مەدەنی گیانیان لەدەستدان و بریندار بوون و زیانی ماددی زۆریشیان بەرکەوتووە. ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەرێمی فوراتیش دەڵێت ئامانجی تورکیا لە ھێرشەکان ترساندنی ھاوڵاتیان و چۆڵکردنی ناوچەکانیانە.