ترەمپ لە تۆری کۆمەڵایەتی تروس سۆشیاڵ نوسیویەتی ، "ئێف بی ئای" ئەو سەندوقانەی بردووە کە بەڵگەنامەی تایبەت بە پاراستنی مافی تێدایە و ھەندێک بەڵگەنامەی تریشی تێدایە کە مافی سەرۆک دەپارێزن لە ئاشکرانەکردنی ھەندێک زانیاریدا ، ھەربۆیە بە توندی داوای کردوە ئەو بەڵگەنامانەی بۆ بگەرێندرێتەوە .

لە ٨ ی ئەم مانگەدا، کارمەندانی "ئێف بی ئای "چونە ناو ماڵەکەی ترەمپ لە فلۆریدا و دەستیان بەسەر چەند سندوقێکدا گرت کە چەندین بەڵگەنامە لە خۆ دەگرێت و ترەمپ دوای کۆتاییھاتنی دەسەڵاتی لە کۆشکی سپیەوە بردوێتیە ماڵەکەی ، بە وتەی چەند سەرچاوەیەکیش ئەگەر ئەو بەڵگەنامانە بسەلمێندرێت ، ترامپ سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا دەسەپێندرێت .