وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، پرۆژە یاسایەک پێشکەشی کۆنگرێسی ئەمریکا کراوە بۆ ئەوەی بە یاسا روسیا بخرێتە ناو لیستی ئەو وڵاتانەی پێیان دەوترێت ھاوکار و پشتیوانانی تیرۆر، ئەگەر پەسەندیش بکرێت کاریگەری مەترسیداری نەک تەنھا لەسەر پەیوەندییەکانی واشنتۆن و مۆسکۆ دەبێت، بەڵکو لێکەوتەی زۆر خراپی لەسەر پەیوەندییە سیاسییە نێودەوڵەتییەکانیش دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەگەر ئەمریکا روسیا بخاتە ناو لیستی پشتیوانانی تیرۆر، روسیاش دەستەوەستان و بێدەنگ نابێت و کاردانەوەی  توندی دەبێت لە دژی ئەمریکا.