(کارولین مالونی) سەرۆکی لیژنەی چاودێری و چاکسازی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کە سەر بە پارتی دیموکراتەکانە رایگەیاند/ رەوشی تەندروستی (جۆ بایدن) سەرۆکی ئەمریکا  رێگەی نادات جارێکی تر بەشداری ھەڵبژاردنی داھاتوو بکاتەوە و خۆی بۆ خولی دووەمی سەرۆکایەتی ئەمریکا کاندید بکاتەوە.

بەپێ میدیاکانی ئەمریکاش (جۆن بایدن) لە دانیشتنێکیدا بە باراک ئۆباما سەرۆکی پێشوی ئەمریکای وتووە کە رەوشی تەندروستی رێگەی پێنادات بۆ خولی دووەمی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی خۆی کاندید بکاتەوە.
پێشتر کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، جۆبایدن بە نیازە بۆ خولی دووەمی سەرۆکایەتی ئەمریکا خۆی کاندید بکاتەوە.