لە سەرەتای ئەمساڵەوە ١٢٠٠ کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا گیانیان لە دەستداوە
کوردسات نیوز
١٥ی ئابی ٢٠٢٢
لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر رەوشی پەنابەران و کۆچبەرانی نایاسایی کە میدیاکانی فەڕەنسا بڵاویانکردۆتەوە ئاماژە بەوە دراوە، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە رێگەی گەیشتنیان بەرەو ئەوروپا گیان لەدەستدەدەن زیادیکانردووە.
ڕاپۆرتەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، نزیکەی ھەزار و ٢٠٠ کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاست خنکاون، ڕەخنەشیان لە مامەڵەی وڵاتانی خۆرئاوا گرتووە لەگەڵ کۆچبەران کە دژی یاسا و پەیڕەوە دیموکراسیەکانە.
ڕاشیگەیاندووە، زۆر جار لەسەر بنەمای کلتور و رەنگی پێست جیاکاری لە نێوان کۆچبەران و پەنابەراندا دەکرێت.



