باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تایوان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە ، لە سەردانێکدا بۆ تایوان ، سیناتۆر (ئیید مارکی) سەرۆکایەتی وەفدێک دەکات کە لە چوار کۆنگرێسمانی تر پێکدێن و لە سەردانەکەشیاندا لەگەڵ (تسای ئینج وین) سەرۆکی تایوان کۆدەبنەوە . ئەوەش دوەم تیمی ئەمریکین لە ئاستی باڵادا سەردانی تایوان دەکەن .

لە بەرامبەریشدا باڵیۆزخانەی چین لە واشنتۆن راگەیەندراوێکی بڵاوکردۆتەوە و دوپاتیکردۆتەوە، سەردانی وەفدەکەی ئەمریکا، دەیسەلمێنێتەوە، کە ئەمریکا دەیەوێت سەقامگیری گەروی تایوان تێک بدات و دەست لە کاروباری ناوخۆی چین وەردەدات .

پێشتریش (نانسی پیلۆسی) سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا سەردانی تایوانی کرد و سەردانەکەی نارەزایی و کاردانەوەیەکی توندی چینی بە دوای خۆیدا ھێنا و لە رێی راگرتنی ھێڵەکانی گفتوگۆ لەگەڵ واشنتۆن و تاقیکردنەوەی موشەکی بەسەر تایواندا  ، چین وەڵامی ھەنگاوەکەی ئەمریکای دایەوە .