میدیای ئەمریکا: ئەگەر ترەمپ تۆمەتبار بکرێت ١٠ ساڵ زیندانی دەکرێت
کوردسات نیوز
١٥ی ئابی ٢٠٢٢
ھەرچەندە تا ئێستا ترەمپ ھیچ تۆمەتێکی ڕووبەروو نەکراوەتەوە، بەڵام پێشبینیەکان بە ئاراستەی تاوانبارکردنی بەھێز بووە، دوای ئەوەی بە بڕیاری وەزارەتی داد ماڵەکەی لە ولایەتی (فلۆریدا) پشکنراوە و دەستبەسەر چەندین بەڵگەنامەدا گیرا.
گۆڤارەکە دەڵێت، پێدەچێت بە گوێرەی یاسای سیخوڕیکردن و پێشێلکردنی یاساکانی ئەمریکا، لێکۆڵینەوە لەگەڵ ترەمپ بکرێت.
لە ماوەی چوار ساڵی سەرۆکایەتیدا (دۆناڵد ترەمپ) لە گفتوگۆی ڕاستەوخۆ یان پەیوەندیی تەلەفۆنیدا، لەگەڵ ڕۆژنامەنوسان و لێپرسراوانی باڵای وڵاتان، چەندین زانیاری نھێنی دەربارەی شوێنی چەکە ئەتۆمی و ستراتیژییەکانی ئەمریکا و ئەرکی ھێزە تایبەتەکانی وڵاتەکەی ئاشکراکردووە.



