لە بۆردوومانێکی ئیسرائیلدا لە سوریا شەش سەربازی سوری کوژران و برینداربوون
کوردسات نیوز
١٥ی ئابی ٢٠٢٢
ئاژانسی ھەواڵی (سانا) بڵاویکردەوە ، ئیسرائیل بە چەند موشەکێک چەند ناوچەیەکی ریفی دیمەشقی بەرەو باشوری پارێزگای (تەڕتوس) کردۆتە ئامانج و لە ئەنجامی بۆردومانەکاندا سێ سەربازی سوپای سوریا کوژراون و سیانی تریش برینداربون و زیانی ماددیشی لێکەوتووەتەوە .
ڕوانگەی سوریاش بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کردوە، ئیسرائیل لە بۆردومانەکاندا ئەو سەربازگانەی سوپای سوریای کردوەتە ئامانج، کە چەکداری ئێرانیشیان تێدایە ، ئاماژەی بۆ ئەوەش کردوە، کە ئەوە بۆ ١٩ ھەمین جارە لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئیسرائیل بۆردومانی سوریا دەکات .



