رۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاویکردەوە، وەزارەتی دادی ئەمریکا لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە ھێرشەکەی سەر باڵەخانەی کاپیتۆڵ و ھەوڵەکانی بۆ پێچەوانەکردنەوەی ئەنجامی ھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٢٠، لێکۆڵینەوەی لە رەفتارەکانی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کردووە.

بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەکە، وەزارەتی داد، گوێی لە بەرپرسانی پێشووی کۆشکی سپی گرتووە، کە لەنێویاندا دوو کارمەندی مایک پێنس جێگری سەرۆک ھەبوون.

ھەروەھا مایک پێنس رۆژی دووشەممەی رابردوو رایگەیاند، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە ھێرشەکەی سەر باڵەخانەی کاپیتۆڵ لە ٦ی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠١٠ لە لایەن دەستەی داواکارانی گشتی فیدراڵی وتەی لێوەرگیراوە.

رۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە زاری دوو سەرچاوەی ئاگادار ئاشکرایکردووە،  نوێنەرانی داواکاری گشتی لەبارەی گفتوگۆکانی ترامپ و پارێزەران و کەسە نزیکەکانی پرسیاریان لە مایک پێنس کردووە.