ئەوروپا پێشنیازی نوێ دەخاتەڕوو بۆ زیندوکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران
٢٧ی تەمووزی ٢٠٢٢
جۆزیب بۆریل لێپرسراوی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، پێشنیازێکی نوێی پێشکەشکردوە بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، لەو پێشنیازەدا وردەکاری ھەڵگرتنی سزاکان و ئەو ھەنگاوانەی پێویستە بنرێت بۆ کارکردن بە پلانی کاری گشتگیری ھاوبەش دیاریکراوە، ھەروەھا ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، دوای ١٥ مانگ لە دانووستانی چڕ لە ڤییەننا ، چیتر بوار نەماوە بۆ سازشی زۆر گەورە.
لای خۆشیەوە عەلی باقری گەورە دانووستانکاری ئێران رایگەیاندووە، ئەوروپا پێشنیازێکی نوێی پێشکەشکردوە، بەڵام ئێرانیش بیرکردنەوەی تایبەتی خۆی ھەیە بۆ بەردەوامییدان بە دانووستانەکان و لە داھاتوودا دەیخاتەڕوو.