لیزە ترەس و ریشی سووناک، ھەردوو کاندیدی رکابەر لەسەر پۆستی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە یەکەمین دیبەتی تەلەفیزیۆنیی رووبەڕووی یەکتربوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی رەوشی ئابووریی بەریتانیا و پرسی باج کرد.

لیزە ترەس رایگەیاند، ئەگەر بووە سەرۆک وەزیران رێکاری توند بەسەر کۆمپانیا تەکنەلۆژییەکانی چین وەک تیکتۆک دەسەپێنێت، وتیشی، سیاسەتەکانی ریشی سووناک بەریتانیا تووشی پاشەکشەی ئابووری دەکەن.

لەبەرامبەردا ریشی سووناک رایگەیاند، لەکاتی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، ھەموو رێکارێکی بۆ پاراستنی ئابووریی وڵاتەکەی و پاڵپشتیی خزمەتگوزاریی تەندروستیی نیشتمانی گرتووەتەبەر.

بڕیاروایە رۆژی ٥ی ئەیلوولی ئەمساڵ، بە ھەڵبژاردنی ناوخۆیی لەناو پارتی پارێزگاران، کاندیدی کۆتایی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، لەنێوان لیزە ترەس و ریشی سووناک دیاریبکرێت.