رافایێل گروسی ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، لەئێستادا ھیچ زانیارییەکیان نیە سەبارەت بەوەی ئایا ئێران چەکی ئەتۆمی گەشە پێدەدات یاخود نا، چونکە بەھۆی ئەوەی ئێران کامێراکانی چاودێری کوژاندووەتەوە بۆیە نازانن چی روودەدات.

ھەروەھا رایگەیاندوە، ئەگەرەکانی گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ ئێران کەمدەبنەوە، چونکە دانووستانەکان ھیچ ئەنجامێکیان نیە، بەڵام ئەگەر ئێران بیەوێت متمانەی ئاژانسەکە بەدەستھێنێت، دەبێت رێگە بە پشکنینەکانیان بدات و کامێراکانی چاودێری دابنێتەوە.

لە لەمانگی حوزەیرانی رابردوودا، ئێران ٢٧ کامێرای چاودێری ئاژانسی وزەی ئەتۆمی لە وێستگە ئەتۆمییەکانی لابرد، رۆژی دوو شەممەش محەمەد ئیسلامی سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند، تا رێککەوتنی ئەتۆمی کارانەکرێتەوە کامێراکانی چاودێری ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆم لە وێستگە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی ناخرێنەوە کار.