بایدن لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەیەکی ئابووری بە شێوەی ڤیدیۆ کۆنفڕانس رایگەیاند، بڕیارە لەم ھەفتەیەدا قسە لەگەڵ (شی جین بینگ) ھاوتا چینییەکەی بکات، بۆ ئەو مەبەستە چاوەڕێی دڵنیاکردنەوەیە.

جەختیشیکردەوە، وڵاتەکەی داکشانی ئابووری بەخۆیەوە نابینێت.

ھەروەھا سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە رەوشی تەندروستی دوای توشبوونی بە کۆرۆنا رایگەیاند، رەوشی تەندروستی بەرەو باشبوون دەڕوات و ھیواخوازە بتوانێت تا کۆتایی ئەم ھەفتەیە بگەڕێتەوە سەر کاری ئاسایی.