ئاژانسی تەنسیمی ئێران لە زاری محەمەد ئیسلامی سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی وڵاتەکەی بڵاویکردەوە، تاران کامێراکانی چاودێری ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆم کەلە مانگی حوزەیرانەوە لە وێستگە ئەتۆمییەکانی لایبردوون، تاکو رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥ کارا نەکرێتەوە نایانخاتەوە کار.

ئیسلامی راشیگەیاندوە، دانانەوەی کامێراکانی چاودێری  پەیوەستن بە رێککەوتنی ئەتۆمی ، ئەگەر وڵاتانی خۆرئاوا گەڕانەوە بۆ رێککەوتنەکە ، بڕیار لەسەر کامێراکان دەدەن .

لە مانگی ئاداری رابردووەوە دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی خۆرئاوا راگیراون و لە کاردانەوەی بڕیارێکی ئەنجومەنی پارێزگارانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، ئێران لەمانگی حوزەیرانی رابردوودا ٢٧ کامێرای چاودێری ئاژانسی وزەی ئەتۆمی لە وێستگە ئەتۆمییەکانی لابرد.