حوسام زەکی یاریدەدەری ئەمینداری گشتی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی رایگەیاند، چەند ھەوڵ و پلان ھەیە کە چەند وڵاتێکی عەرەبی سەرپەرشتی دەکەن و دەیانەوێت جارێکی تر سوریا بە رەسمی ببێتەوە بە ئەندامی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی بۆ ئەو مەبەستەش بەرەوپێشچوون رێککەوتنی باش ھەیە.

وتیشی، ھیچ دوور نییە جارێکی دیکە سوریا بگەڕێتەوە ناو کۆمکاری عەرەبی، بەڵام بەو نزیکییەش نییە کە ھەندێک لایەن و وڵات باسی دەکەن، چونکە تائێستا ھیچ وادەیە بۆ ئەو مەبەستە دیاری نەکراوە.