(شا عەبدوڵای دووەم) پادشای ئوردن لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ئوردن و ھیچ وڵاتێکی عەرەبی لە دژی ئێران نین و ھیچیشیان نایانەوێت پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تاران خراپ بێت، بەتایبەتیش لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە سنور و سەروەری یەکتر و پاراستنی بنەمای دراوسێیەتی.

وتیشی، ئێران لە رێی ھاوکاری و پشتیوانیکردنی چەندین گروپ و میلیشیا، بە ئاشکرا دەست لە کاروباری بەشێکی زۆر لە وڵاتانی عەرەبی وەردەدات، تەنھا ئەوەش ھۆکاری خراپی پەیوەندییەکانیەتی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی، بەڵام ئەگەر سیاسەت و ھەڵسوکەوتەکانی بگۆڕێت و دەست لە کاروباری ناوخۆی وڵاتان وەرنەدات، سەرجەم وڵاتانی عەرەبی خوازیاری ئەوەن پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ تاران ھەبێت.