میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردووەتەوە، لە دارستانەکانی باشوری ویلایەتی کالیفۆڕنیا لە نزیک ھاوینەواری یوسیمیتی نیشتیمانی ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە و بەھۆی بەرزی پلەکانی گەرما و وشکبوونەوەی دارەکانی دارستانەکەشەوە ئاگرەکە بەردەوام فراوانتر دەبێت و زیاتر بڵاودەبێتەوە.

لێپرسراوانی حکومەتی خۆجێی ویلایەتەکەش رایانگەیاندوە، سەرەڕای زۆری ژمارەی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و بەکارھێنانی ھەموو رێگە و رێکارەکانی تایبەت بە کۆنترۆڵکردنی ئاگر، بەڵام بەھۆی گەورەیی ئاگرەکەوە کۆنترۆڵکردنی زۆر قورسە، ئەوەش مەترسییەکی زۆری دروستکردوە و بەھۆیەوە ھەزاران خێزان ماڵ و شوێنەکانیان بەجێھێشتووە.