سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، ھۆکاری سەرەکی قەیرانی خۆراک لە جیھاندا رێگرییەکانی بەردەم ھەناردەکردنی گەنمی ئۆکراین و سزاکانی سەر روسیایە کە بەھۆیەوە ناتوانێت گەنم و بەروبوومی کشوکاڵیی و بەرھەمە خۆراکییەکان ھەناردەی بازاڕەکانی جیھان بکات.

وتیشی، داوا لە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن کێشەی سزاکانی سەر روسیا چارەسەر بکات، ئەو ھەنگاوەش کاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر کەمبوونەوەی قەیرانی خۆراک لە جیھاندا.