ئیبراھیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندییە وڵاتەکانیان و دواین پێشھاتەکانی ڕەوشی ناوچەکە و دانوستانە ئەتۆمییەکان کرد.

سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، سزاکانی ئەمریکا لەسەر ئێران زیانی بە ئابووریی جیھانی و بە تایبەت ئابووریی ئەوروپا گەیاندووە و دەرکردنی بڕیارنامەیەک لە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، ئامانجی دروستکردنی فشاربووە لە دژی ئێران، کە ئەوەش زیان بە متمانەی سیاسی دەگەیەنێت.

ھاوکات سەرۆکی فەڕەنسا ڕایگەیاند، پشتیوانی لە ھەڵوێستی ئێران دەکەن لە دژایەتیکردنی ئۆپراسیۆنی سەربازیی ھەندێک وڵات لە سوریا.

راشیگەیاند، لە ھەوڵەکانیان بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی لە دانوستانە ئەتۆمییەکان بەردەوام دەبن.