بە گوێرەی شیکردنەوەی گۆڤارەکە، سەردانەکەی جۆ بایدن بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست سەرکەوتنی گەورەی بە دەست نەھێناوە، چونکە وڵاتانی ناوچەکە پێیانوایە، دوو یاریزانی سەرەکی لە گۆڕەپانی جیھاندا بوونیان ھەیە، ئاماژە بەوەشکراوە، وڵاتانی کەنداو ئامادە نین دەستبەرداری پەیوەندییەکانیان بن لەگەڵ روسیا و چین، چونکە دەزانن مۆسکۆ ئامانجی ھاوبەشی ھەیە لەگەڵ ھەموو ھاوپەیمانەکانی ناوچەکە.

گۆڤارەکە نووسیویەتی، بایدن شکستی ھێناوە لە ناچارکردنی محەمەد بن سەلمان، جێنشینی پادشای سعودیەیە، بۆ زیادکردنی بەرھەمی نەوت.

باسی لەوەشکردووە، لە ئێستادا پوتن یاریزانێکی لێھاتووە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، سەردانەکەشی بۆ تاران زیاتر ئەوەی چەسپاند، کە بایەخ بە ھاوپەیمانەکانی دەدات لە ناوچەکەدا.