بەھۆی باران بارین و لافاو لە باشوری ئێران ١٨ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردسات نیوز
٢٣ی تەمووزی ٢٠٢٢
میدیای ئێران بڵاویکردەوە، رۆژی ھەینی شەپۆلێکی باران بارین بەخوڕ چەند ناوچەیەکی لە رۆژھەڵاتی پارێزگای فارس گرتووەتەوە و بەوھۆیەشەوە لافاو لە چەند شوێنێک دروستبووە.
خەلیل عەبدوڵاھی بەڕێوەبەری گشتی کۆنتڕۆڵکردنی قەیران لە پارێزگای فارس رایگەیاند، بەھۆی بەرزبوونەوەی ئاوی روباری رودباڵ لە شاری ئێستەھبان لافاو دروستبووەوە و بەھۆیەوە ١٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و پێنج کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا تەرمی ١٣ کەس لە قوربانیانی رووداوەکە ناسراوەتەوە و گەڕان بەدوای بێسەروشوێنبوانیش بەردەوامە.