ئەمریکا کاروانێکی دیکەی ھاوکاری بۆ ئۆکراین دەنێرت
کوردسات نیوز
٢٣ی تەمووزی ٢٠٢٢
جۆن کێربی رێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا رایگەیاند، ئیدارەی وڵاتەکەی کاروانێکی دیکەی ھاوکاری بە بەھای ٢٧٠ ملیۆن دۆلار بۆ ئۆکراین دەنێرێت کە ٥٨٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ھێرشبەریش لە خۆدەگرێت و لەلایەن وەزارەتی بەرگری ئەمریکاوە دابین کراوە و بەھاکەیان دەگاتە نزیکەی ١٠٠ ملیۆن دۆلار.
جەیک سۆلیڤان راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکاش رایگەیاند، کۆنگرێس زۆر لەسەرخۆ کار لەسەر ھاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکراین دەکات و بڕیارەکان بە زوویی دەرناکات، داواشی لە کۆنگرێس کرد بڕیارێکی تایبەت بە زیادکردنی ھاوکارییەکان بۆ ئۆکراین دەربکات.