رێککەوتنی ھەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکراین لە تورکیا ئیمزا کرا
کوردسات نیوز
٢٢ی تەمووزی ٢٠٢٢
سەرۆکی تورکیا، رەجەپ تەیپ ئەردۆغان و ئەنتۆنیۆ گوتێرێش سەرپەرشتی ئیمزاکردنی ڕێکەوتنی هەناردەی دانەوێڵەی ئۆکراین دەکەن لە ئەستەنبوڵ، ٢٢ی تەموزی ٢٠٢٢.
لە شاری ئیستانبوڵی تورکیا وەزیرانی بەرگریی تورکیا و روسیا، رێککەوتنی ھەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکراینیان ئیمزا کرد، بەڵام حکومەتی ئۆکراین ڕەتیکردەوە نوێنەری بۆ ئیمزاکردنی رێککەوتنەکە لە مەڕاسیمەکەدا ھاوشانی نوێنەری روسیا ئامادەبێت.
رێککەوتنی ھەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکراین گشتگیرە و تایبەتە بە ھەناردەکردنی گەنم و بەرھەمە کشتوکاڵییەکانی ئۆکراین لە رێگەی دەریای ڕەشەوە کە ئێستا لە ژێر کۆنترۆڵی ڕوسیادایە.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئامادەی رێورەسمی ئیمزاکردنی رێککەوتنەکە بوون و سکرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان پێشوازی لە رێککەوتنەکە کرد و ڕایگەیاند، ناردنی گەنم بۆ بازاڕەکانی جیھان فشارەکانی سەر بەرزبوونەوەی نرخی گەنم کەم دەکاتەوە.