ڕیچارد مۆر سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری دەرەوەی بەریتانیا ئاشکرایکرد، ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی ڕوسیا لە جەنگی ئۆکراین، بە ١٥ ھەزار سەرباز دەخەمڵێندرێت ئەوەش گورزێکی کوشندەیە بۆ مۆسکۆ، چونکە ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی ڕوسیا پێشبینی کردبوو بە کەمترین زیان لەو جەنگە سەرکەوێت.

ھەرلەبارەی ژمارەی کوژرانی سەربازانی ڕوسیا، ویلیام بێرنز سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری ئەمریکا باسی لەوەکردووە، ١٥ ھەزار سەربازی ئەمریکا کوژراون و ڕەنگە ژمارەی بریندارەکان سێ ھێندە بێت.

لای خۆیەوە حکومەتی ئۆکراین کوژرانی ٣٦ ھەزار و ٢٠٠ سەربازیی ڕوسیای ڕاگەیاندووە،  بەڵام مۆسکۆ دەڵێت، لەو جەنگەدا ھەزار و ٣٥١ سەربازیی وڵاتەکەی کوژراون.