ئیسرائیل چەند ئامانجێکی لە نزیک دیمەشق مووشەکباران کرد
کوردسات نیوز
٢٢ی تەمووزی ٢٠٢٢
ئاژانسی رەسمی سوریا (سانا) بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمرۆ سوپای ئیسرائیل ھێرشێکی مووشەکی کردۆتە سەر چەند ئامانجێک لە دەوروبەری دیمەشق و بەرگری ئاسمانی سوریاش بەرپەرچی مووشەکەکانی داوەتەوەو چەند مووشەکێکی خستۆتەخوارەوە.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئاکامی ھێرشەکەدا ٣ سەرباز کوژران و ٧ی تریش برینداربوون، ھەندێک زیانی مادیشی لێکەوتۆتەوە.
ھەروەھا روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە ھێرشەکەی ئیسرائیلدا نوسینگەکانی ھەواڵگری سەربازی و ئەفسەرانی باڵا لە دەوروبەری فرۆکەخانەی (مزە)ی سەربازی و کۆگایەکی چەکی ئێرانی لە دەوروبەری سەیدە زەینەب لە دیمەشق کراونەتە ئامانج، لە ئاکامی ھێرشەکەشدا ٦کەس کوژراون کە سیانیان بیانین و ١٠ی تریش برینداربوون.