سعودیە و ئێران دانوستانی سیاسی دەستپێدەکەن
کوردسات نیوز
٢٢ی تەمووزی ٢٠٢٢
وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، پێنج خولی دانوستانیان لەسەر ئاستی ئەمنی لەگەڵ سعودیە ئەنجامداوەو ھەفتەی رابردووش لەلایەن وەزیری دەرەوەی عێراقەوە ئاگادارکراونەتەوە، کە سعودیە ئامادەیە دانوستانەکان بباتە ئاستی سیاسی و بەشێوەیەکی ئاشکرا ئەنجامبدرێن.
وتیشی، وڵاتەکەی وەڵامی سعودیەی داوەتەوەو ئامادەیی پیشانداوە بۆ بەردەوامیدان بە دانوستان لەسەر ئاستی سیاسی لە پێناو دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی ھەردوو وڵات.
وەزیری دەرەوەی ئێران راشیگەیاند، بەمنزیکانە ئیمارات و کوەیت باڵیۆزەکانیان دەنرێنەوە بۆ تاران.