ئێران ئیدانەی ھێرشەکەی تورکیا بۆ سەر سنوری زاخۆ دەکات
کوردسات نیوز
٢١ی تەمووزی ٢٠٢٢
ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەن کراوەتە سەر سنوری زاخۆ، کە بووە ھۆی کوشتن و برینداربوونی ژمارەیەک خەڵکی مەدەنی.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی لەسەر پاڵپشتی تەواوی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەقامگیری و ئاسایشی عێراق کردەوە و رایگەیاند، کۆماری ئیسلامی ئێران ئاسایشی عێراق بە ئاسایشی خۆی دەزانێت و لەم بابەتەدا درێغی لە ھیچ ھاوکاری و یارمەتییەک ناکات.


