ئەنجومەنی ئاسایشی تورکیا لەبارەی ئۆپراسیۆن بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان کۆدەبێتەوە
کوردسات نیوز
٢١ی تەمووزی ٢٠٢٢
ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا بە سەرپەرشتی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات و تیایدا ھەڵسەنگاندن بۆ ئۆپراسیۆنە چاوەڕوانکراوەکەی سەر رۆژئاوای کوردستان بە تایبەت ناوچەکانی مەنبەج و تەلرەفعەت دەکرێت.
ھەروەھا لە کۆبوونەوەکەدا تیمی سەربازیی راپۆرت و ئامادەکارییەکانیان بۆ ئۆپراسیۆنەکە پێشکەشی ئەردۆغان و ئەندامانی ئەنجومەنەکە دەکەن.