ئەمریکا ئیدانەی تۆپبارانەکەی سنوری زاخۆ دەکات
کوردسات نیوز
٢١ی تەمووزی ٢٠٢٢
نید پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئیدانەی تۆپبارانەکەی تورکیای کرد بۆ سەر ھاوینەوارەکەی سنوری زاخۆ و رایگەیاند، ئەمریکا بە وردی چاودێری رەوشەکە دەکات و دەبێت سەرجەم وڵاتان پابەندی بەڵێنەکانیان بن بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان.
پرایس جەختیشی کردەوە لەوەی کوشتنی ھاووڵاتیان بە ھیچ شێوەیەک قبوڵکراو نییە، پێویستە رێز لە سەرەوەری خاکی عێراق و سەلامەتییەکەی بگیرێت و گیانی مەدەنییەکان پارێزراو بێت.