کەنعانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی، ئۆپراسیۆنی تورکیا لە باکوری سوریا سەقامگیری ناوچەکە تێکدەدات و قەیرانەکان قوڵتر دەکاتەوە، چارەسەرەکانی ئەستانەش باشترینن و ھەوڵەکانی تارانیش بەردەوامە بۆ راگرتنی شەڕ. 

کەنعانی باسی لەوەشکرد، عێراق رۆڵی زۆر باشی ھەبووە لە دانوستانی نێوان ئێران و سعودیە و خولی داھاتووی دانوستانەکانیش لە بەغداد دەبێت. 

سەبارەت بە پڕۆگرامی ئەتۆمی ئێرانیش کەنعانی وتی، تەکنەلۆژیای ئەتۆمی ئێران ئاشتییانەیە و لەژێر چاودێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمدایە، وتیشی دانوستانەکانی دەوحە سەرکەوتوو بوون، بەڵام دەبێت ئەمریکا بڕیاری کۆتایی بدات، وتیشی سەردانەکەی "جۆ بایدن" بۆ ناوچەکە شکستیھێناوە.

سەبارەت بە جەنگی روسیاش لە ئۆکراین ئاماژەی بەوەکرد، تاران لەگەڵ چارەسەری سیاسیدایەو ھەماھەنگی نێوان روسیا و ئێران بۆ پێش ئەو جەنگە دەگەڕێتەوە، پەیوەندییشیان لەگەڵ ئۆکراین بەردەوامە و لەسەر رێڕەوی راستی خۆیەتی.