لە رێوشوێنێکی ئەمنی توند، پەرلەمانی سریلانکا پرۆسەی دەنگدانی بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی وڵات دەستپێکرد، ھەریەکە لە سەرۆک وەزیران کە لەلایەن پارتی دەسەڵاتدارەوە پشتیوانی دەکرێت، و وەزیری پێشووتری خوێندن کە ئۆپۆزسیۆن پشتیوانی دەکات لەگەڵ سەرکردەی چەپەکان رکابەری لەسەر پۆستەکە دەکەن.

گۆتابا راجابکسا سەرۆکی دەستلەکارکێشاوەی سریلانکا، نزیکەی دوو ھەفتە لەمەوبەر لەژێر فشاری خۆپیشاندەراندا ھەڵھات، شوێنگرەوەکەشی تاکو ساڵی ٢٠٢٤ لە پۆستەکەدا دەمێنێتەوە.

ژمارەی دانیشتوانی سریلانکا ٢٢ ملیۆن کەسە و بەھۆی گەندەڵی و خراپی بەڕێوەبردنی سەرۆکی ھەڵھاتوو، وڵاتەکە کەوتۆتە ژێر قەرزێکی ٥١ ملیار دۆلاری.