گەشتە راستەوخۆکەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە شاری تەلئەبیب، پایتەختی ئیسرائیلەوە بۆ شاری جددە لە سعودیە، بە ھەنگاوی یەکەمی واشنتۆن دادەنرێت بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە، وەزیری دەوڵەتی سعودیەش بۆ کاروباری دەرەوە دەڵێت، ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان و ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل بژاردەیەکی ستراتیژییە، بەڵام پێویستە چەند رێکارێک جێبەجێ بکرێن.