ئیگۆر کۆناشینکۆف وتەبێژی وەزارەتی بەرگری روسیا ڕایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەی لوتکەیی چوارقۆڵی نێوان تورکیا و ئۆکراین و نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕوسیا کە لەئیستەنبوڵ بەڕێوەچوو، گفتوگۆیەکی ورد کراوە لەسەر چۆنێتی ھەناردەکردنی گەنم و بەروبوومی کشتوکاڵیی ئۆکراین بۆ وڵاتانی جیھان لە رێگەی بەندەرەکانییەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، وەفدی ڕوسی ئامادەی پیشانداوە بۆ ھەناردەکردنی گەنم و بەروبوومی کشتوکاڵیی ئۆکراین لە رێگەی بەندەرەکانی ئەو وڵاتەوە بەو مەرجەی لەو رێگەیەوە چەک و پێداویستی سەربازیی بۆ کیێڤ ڕەوانە نەکرێت، لە بەرامبەریشدا بەشداربووانی کۆبوونەوەکە پشتیوانی دەستپێشخەری و مەرجەکانی ڕوسیایان کردووە.