ئیگۆر کۆناشینکۆف وتەبێژی وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەی لوتکەی چوارقۆڵی لەنێوان تورکیا و ئۆکراین و نەتەوە یەکگرتووەکان و روسیا کە لەئیستەنبوڵ بەڕێوەچوو، گفتوگۆیەکی ورد کراوە لەسەر چۆنێتی ھەناردەکردنی گەنم و بەروبوومی کشتوکاڵیی ئۆکراین بۆ وڵاتانی جیھان لە رێگەی بەندەرەکانییەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، وەفدی روسی ئامادەی پیشانداوە بۆ ھەناردەکردنی گەنم و بەروبوومی کشتوکاڵیی ئۆکراین لە رێگەی بەندەرەکانی ئەو وڵاتەوە بەو مەرجەی لەو رێگەیەوە چەک و پێداویستی سەربازیی بۆ کیێڤ رەوانە نەکرێت، لە بەرامبەریشدا بەشداربووانی کۆبوونەوەکە پشتیوانی دەستپێشخەری و مەرجەکانی روسیایان کردووە.