مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ھاریکاری کەنداو لە شاری جددەی سعودیە کۆبوونەوە و لە راگەیەنراوێکی ھاوبەشیشدا ئاماژەیان بەوەکردووە، لە کۆبوونەوەکەیاندا باسیان لەوە کردووە ڕێککەوتنەکانی نێوان ھەردوو وڵات لە بوارەکانی ڕۆشنبیر و خوێندن و رێگرتن لەسەرھەڵدانەوەی داعش جێبەجێ بکەن.

مستەفا کازمی لە کۆبوونەوەکەدا سوپاسی ئەمریکا کردووە بۆ پشتیوانیکردنی لە عێراق بۆ بەگژاچوونەوەی تیرۆر.

ھاوکات لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، بایدن باسی لە پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق کردووە و وتویەتی، پێویستە حکومەتی نوێ داواکاری و خواستی عێراقییەکان بەرجەستە بکات، جەختیشیکردوەتەوە، گرنگە عێراق سەقامگیر بێت بە ھەرێمی کوردستانیشەوە. ھەروەھا جۆ بایدن راشیگەیاندووە، پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا گرنگن.